نێردەی ئێران لەئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت: بڕی پیتاندنی یۆرانیۆمیان لەوێستگەی ئەتۆمی نەتەز كردووەتە چوار هێندە.
كازم غەریب نێردەی ئێران لەئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: بڕی پیتاندنی یۆرانیۆمیان لەوێستگەی ئەتۆمی نەتەز كردووەتە چوار هێندە و وێستگەیەكی نوێی پیتاندنیشیان لەبنكەی فۆردۆ كردووەتەوە.
وتیشی بەرزكردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم لە بەرامبەر بێ هەڵوێستی ئیدارەی نوێی ئەمریكایە و ئەو هەنگاوانە بە مافی خۆیان دەزانن، چونكە ئەمریكا لە ڕێككەوتنەكە كشاوەتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند: ئەگەر ئێران بەردەوامبێت لەسەر پێشێلكردنی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە ئەوا هەڵوێستی جددی توند لە بەرامبەری دەگرنەبەر.
خەڵك – بەشی هەواڵ