سەردێر

ئیسرائیل ئامادەكاری هێرشدەكات

ئەمساڵ ئیسرائیل گورز لە ئێران دەوەشێنێت

خەڵك-

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ گەورە بەرپرسانی سوپا و بەرگری و دارایی كۆدەبێتەوە بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ هێرشكردنەسەر ئێران.

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل گفتووگۆ دەكات لەگەڵ گەورە بەرپرسانی وەزارەتی دارایی و سوپا دەربارەی ئامادەكارییەكان بۆ هێرشكردنەسەر ئێران بەپێی میدیای ئیسرائیلی.

سەرۆك وەزیران گفتوگۆ دەكات بۆ گواستنەوەی پارە بۆ ئامادەكاری هێرشی دژی ئێران و بڕیارە سبەی كۆبوونەوەكە بكرێت.

هەفتەی رابردوو ئەفیف كوخافی سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیل ئاشكرایكرد سوپایان ئاگاداركردووە پلانی هێرشكردنەسەر ئێران لە ئەم ساڵدا ئامادە بكەن.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل بینی گانتس بۆ كەناڵی الغد رایگەیاند بوونی چەكی ناوەكی ئێران دەبێتە هەڕەشە بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.

دوێنێ ئەنتۆنیۆ بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند چەند هەفتەیەك پێویستە بۆ گەیشتنی ئێران بە چەكی ناوەكی.

لای خۆیەوە بەرپرسێكی باڵای ئێران لە بارەی دانانی پلانی هێرشكردنەسەر ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە لە بایەخی بوونی ئەو پلانەی كەمكردەوە و وتی: ئیسرائیل شەڕی دەروونی لەگەڵ ئێران دەكات.