خەڵك- بەشی هەواڵ
دۆزینەوەی چەند تووشبوویەكی كۆرۆنا بە دوو نەوەی كۆرۆنا لە یەككاتدا نیگەرانی و مەترسی دروستكردووە بە پێی راپۆرتی رۆیتەرز.
بەپێی پشكنینەكان لە بەرازیل دووهەم وڵاتی جیهان لە رووی بەرزی ژمارەی توشبووان بە كۆڤید 19، دەركەوتووە 2 كەسی تووشبوو، هەر یەكێكیان تووشی 2 جۆر و نەوەی كۆرۆنا بوون لە یەك كاتدا.
توێژەران لە زانكۆی فیفیل لە هەرێمی ریۆگاندی دو سول لە باشوری بەڕازیل گەیشتون بەئەم ئەنجامە، دوای توێژینەوەیەك لەسەر 90 نەخۆش و توشبووی كۆڤید 19.
ئەو دوو كەسە نیشانەكانیان سووكە و هیچكامیان پێویستیان بە چوونە نێو نەخۆشخانە نەكردووە لەگەڵ ئەوەی تووشی دوو جۆری كۆرۆنا بوون.
بەڕازیل شەپۆلی دووهەمی كۆرۆنا تێپەڕدەكات لەگەڵ زیاتر لە هەزار مردنی رۆژانە و لەسەرەتاوە تا ئێستا نۆ ملیۆن كەس تووشبون و 225 هەزار كەسیش مردوون.
لە وڵاتانی ئەمریكای باشوری، زیاتر لە جۆرێكی كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە، بەرای شارەزایان هۆكارەكەی بۆ زۆری توشبووانە لەوێ.