سەردێر

ئامارێكی تری كۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید-19) لە جیهاندا دەگاتە زیاتر لە 103 ملیۆن و 500 هەزار.

بەپێی ماڵپەڕی وۆرڵ میتەر (worldometers)ی پسپۆڕ لە دەستنیشانكردنی ژمارەكانی پەیوەست بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان، ژمارەی تووشبوان گەیشتە 103 ملیۆن و 536 هەزار و 594 حاڵەت.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 75 ملیۆن و 140 هەزار كەسیش كرد، لەكاتێكدا ژمارەی ئەوانەی بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستداوە، گەیشتە دوو ملیۆن و 237 هەزار و 964 كەس.

لەو دەمەی بۆ یەكەمجار ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری وۆهانی هەرێمی هۆبی لە مانگی كانوونی یەكەمی 2019 دەركەوت، زیاتر لە 210 وڵات و ناوچە لە جیهاندا پەتاكەی تێدا بڵابۆتەوە.