سەردێر

لەسۆماڵ 9 كەس كوژران

خەڵك-

بە لای كەمەوە 9 كەس كوژران لە مەگادیشۆی پایتەختی سۆماڵ لە هێرشێكی تیرۆرستی گرووپەكانی بزووتنەوەی شەبابدا.

شەوی رابردوو لە هێرشێكی تیرۆرستیدا كە لە رێگای ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراوەوە ئەنجامدرا، دوای پێكدادانی چەكداری لە نێوان ملیشیا توندڕۆكانی بزووتنەوەی شەباب و هێزە ئاسایشییەكانی حكومەتدا، 9 كەس كوژران و زۆرتر لە 10 كەسی دیكەش بریندار بوون.

هێرشەكە كراوە بۆ سەر شوێنێكی ستراتیژی نزیك لە فڕۆكەخانەی مەگادیشۆ كە تێیدا 9 كەس كوژراون، 4 لە كوژراوەكان ئەندامی گروپە چەكدارە هێرشبەرەكان بوون.

بزوتنەوەی شەبابی سۆماڵی، گروپێكی توندڕۆی ئیسلامییە لە دژی هێزە حكومییەكانی سۆماڵ دەجەنگێت.

وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هێزەكانی لە ئەو وڵاتە جێگیركردووە بۆ پشتیوانیكردنی حكومەت و شەڕكردن دژی گروپە تیرۆرستییەكان.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بڕیاری دا هێزە ئەمریكاییەكان لە سۆماڵ بۆ 2500 سەرباز كەمبكاتەوە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی نوێی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی جۆ بایدن پاشەكشەی لە ئەم بڕیارە كردووە، خوازیاری هەرچی زووتری پێداچوونەوەی بڕیارەكانی بەڕێوەبەرایەتی پێشووی كۆشكی سپییە.

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان