سەردێر

بوومەلەرزە لە ئێزمیری دا

خەڵك-

2 بوومەلەرزە بە گوڕی 5.1 و 4.8 پلەی رێختەر لە شاری كەناراوی ئێزمیریدا لە خۆرئاوای توركیا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ.

دەزگای كارەسات و باری ئاسایی توركیا رایگەیاند، بوومەلەرزەی یەكەم گوڕەكەی 5.1 پلەی رێختەر بووە، لە كاتژمێر 8.46 خولەك رووی داوەو بوومەلەرزەی دووهەم دوای چەند خولەكێك بووە.

بوولەرزەكان هیچ زیانێكیان نەبووە بەپێی لێدوانی لایەنە پەیوەندیدارەكان.

لە مانگی ئۆكتۆبەری رابردوو بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.6 پلەی رێختەری شاری ئیزمێری هەژاند، بەهۆیەوە 116 كەس مردن و زیاتر لە هەزار كەسی دیكەش بریندار بوون.

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان