سەردێر

توركیا بڕیارێكی بۆ پێدانی ڤیزە بە هاووڵاتیانی عیراق و هەرێم دەركرد

خەڵك-
باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، كە دەبێت هاوووڵاتیان بۆ چوونە ناو توركیا ڤیزەی پێشوەختە وەربگرن و دەشڵێت: “ئەوانەی پاسپۆرتی دبلۆماسی و خزمەت و تایبەتیان هەیە پێویستیان بە ڤیزە نییە”.

باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغدا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیاری جێبەجێ‌ كردنی سیستمی وەرگرتنی ڤیزە دراوە بۆ ئەو هاووڵاتییە عیراقییانەی هەڵگری پاسپۆرتی ئاسایین.

ڕاشیگەیاندووە، دەبێت هاووڵاتیان پێش گەشتكردنیان بۆ توركیا بە هەر هۆكارێك بێت، ڤیزە وەربگرن.

جەختیشی كردۆتەوە، بڕیاریانداوە بە بەخشینی ئەو هاووڵاتیە عیراقییانەی هەڵگری ڤیزەی (دبلۆماسی، تایبەت، خزمەت)ن لە وەرگرتنی ڤیزە جا بە مەبەستی گەشتوگوزار یان كار بچنە توركیا.

جەختیشی كردۆتەوە، هەر هاووڵاتییەك دەچێتە توركیا بە ڤیزەوە لە كۆی مۆڵەتی 180 ڕۆژەكە نابێت لە 90 ڕۆژ زیاتر بمێنێتەوە.