سەردێر

ڤیدیۆ..نەژاد، نامەیەك ئاڕاستەی بایدن دەكات

خەڵك-

سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران نامەیەكی ئاڕاستەی جۆ بایدن، سەرۆكی نوێی ئەمریكا كردووە.

مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆك كۆماری پێشووی ئەمریكا لە گفتوگۆیەكیدا لەگەڵ كەناڵی (فۆكس نیوز)ی ئەمریكی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنەكان سەركەوتنی بەدەست هێنا نامەیەكم بۆ نووسی.

وتیشی، “لە نامەكەدا مەرج و سیاسەتەكانی جیهانم بۆ بایدن شیكردەوە و داوام لێكرد بە تەواوەتی لەسەر ئەو بابەتانە بوەستێت و سیاسەتەكانی لەبەر هێنانەدی ئاشتی و دادپەروەری گۆڕانكاری بەسەردا بهێنێت”.