سەردێر

ستایشی ئیدارەی بایدن دەكرێت

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ستایشی ئیدارەی جۆ بایدن دەكات لەبارەی ھەڵپەساردنی فرۆشتنی چەك بە سعودیە و ئیمارات.

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، بڕیارەكەی ئیدارەی واشنتۆن سەبارەت بە ھەڵپەساردنی ڕێككەوتننامە سەربازییەكان لەگەڵ حكومەتی سعودیە و ئیمارات، كاریگەری لەسەر گێڕانەوەی ئاشتی و ئارامی بۆ یەمەن دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەھۆی شەڕوپێكدادانەكانی نێوان حوسییەكان و حكومەتی یەمەن كە لەلایەن سعودیە و ئیمارات پشتیوانی لێ دەكرێت، ١٤ ملیۆن ھاووڵاتی لە یەمەن پێویستیان بە ھاوكاری مرۆیی بەپەلە ھەیە.

ڕێكخراوەكە باسی لەوەشكرد، بڕیارەكەی ئیدارەی واشنتۆن، جۆرێك لە گوشار بۆ سەر وڵاتانی ئەوروپاش دروست دەكات بۆئەوەی چەك فرۆشتن بە لایەنە بەشداربووەكانی جەنگ لە یەمەن، ھەڵپەسێرن.

خەڵك – بەشی هەواڵ