سەردێر

تەندروستی ئێران ئامارێكی نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت ، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 6 هەزار و 500 كەس توشی كۆرۆنا بوون 71 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 6 هەزار و 573 كەس توشی كۆرۆنا بوون و 71 كەسيش گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی كۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 57 هەزار و 807 كەس.

ڕاشیگەیاندووە، تا ئێستا یەك ملیۆن و 405 هەزار و 414 كەس بە تووشبووی كۆرۆنا لە ئێران تۆمار كراوە و تا ئێستا یەك ملیۆن و 196 هەزار و 374 نەخۆشی كۆرۆنایی چاك بوونەتەوە.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان