سەردێر

ئەمریكا پابەندین بە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت: پابەندین بە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل.


ئەنتۆنی بلینكین وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا پابەندبوونی وڵاتەكەی بەپاراستنی ئاسایشی ئیسرائیلەوە دووپاتكردەوە و ڕایگەیاند، وڵاتەكەی و ئیسرائیل وەك دوو هاوبەش پێكەوە كاردەكەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان.

هاوكات، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ غابی ئەشكازی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلدا، ئەنتۆنی بلینكن ئاماژەی بەوەكرد، لەم دواییەدا بەرەپێشچوون بە هۆی ڕێككەوتنامەی ئەبراهام بەدیهاتووە و وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیكردنی ئەو ڕێككەوتنە.

ئەو وتانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەكاتێكدایە، بەپێی ڕێكەوتنی ئەبراهام لە چەند مانگی ڕابردوودا هەریەك لە وڵاتانی ئیمارات و بەحرەین و سودان و مەغریب لەگەڵ ئیسرائیلدا پەیوەندییەكانیان ئاسایی كردەوە.

خەڵك – بەشی هەواڵ