سەردێر

وڵاتێكی ئەوروپایی: بەهۆی كۆرۆناوە ڕەوش نەك خراپە بگرە تۆقێنەرە

ئەنتۆنیۆ كۆستا سەرۆك وەزیرانی پورتوگال ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی بە قۆناغێكی تۆقێنەردا تێدەپەڕێت بەهۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، هۆشداریش دەدات لە باشنەبوونی كاروبارەكان و دەڵێت، یارمەتییە چاوەڕوانكراوەكان لە دەرەوە سنوردارن.

تائێستاش پورتوگال 668 هەزار و 951 حاڵەتی تووشبوونی بە كۆرۆنا تۆماركردووە و 11 هەزار و 305 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیالەدەستداوە، دوێنێ‌ چوار شەممەش ژمارەیەكی پێوانەیی گیانلەدەستدانی بەهۆی نەخۆشییەكەوە تۆماركرد كە 293 حاڵەت بوو.

ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری كۆستاوە بڵاویكردەوە”ڕەوشەكە نەك خراپ، بگرە تۆقێنەرە”.

بە وتەی سەرۆك وەزیرانی پورتوگال”سودی نییە پێمان وابێت كە ڕووبەڕووی قۆناغێكی خراپتر نابینەوە، ئەو قۆناغە خراپترینە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەكی تر دەمێنێتەوە”.
كۆستا هۆكاریی خراپبوونی ڕەوشی تەندروستی لە وڵاتەكەی بۆ سوككردنی كۆتوپێوەدە سەپێنراوەكان دەگێڕێتەوە لەكاتی جەژنی سەری ساڵ و بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا كە بۆ یەكەمجار لە بەریتانیاوە دەركەوت.

خەڵك – بەشی هەواڵ