سەردێر

دوبەی رێوشوێنەكان توند دەكاتەوە

خەڵك-

لیژنەی باڵای ئیدارەی قەیران و كارەساتەكان لە میرنشینی دوبەی بڕیاری توندكردنەوە و نوێكردنەوەی رێوشوێنەكانی گەشتی بۆ گەشتیاراندا لە چوارچێوە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەپێی بڕیار و رێنماییە نوێیەكان، گەشتیارانی هاتوو بۆ دوبەی لە رێگای دەروازە ئاسمانی، دەریایی و وشكانییەكانەوە پێویستە لە كاتی گەیشتن بە دوبەی پشكنین بكەن.

تایبەت بە ئەو كەسانەی لەوێ نیشتەجێن و دانیشتووانی كەنداو و گەشتیاران، پێویستە پشكنینی پێشوەخت بكەن، پێویستیشە لە فڕۆكەخانە جارێكی دیكەش پشكنین بكەنەوە بۆ هەندێك وڵاتی دیاریكراو.

بۆ ئەو گەشتیارانەی لە دەروازە سنورییەكانی ئاسمانی، دەریایی و وشكانی دوبەیەوە گەشت دەكەن، پێویستە پشكنینی خێرای پی سی ئار یان پشكنینی بەرگری جەستەیان بكەن لە فڕۆكەخانە بۆ ئەو گەشتیارانەی كە ئەو وڵاتانەی گەشتی بۆ دەكەن، داوای پشكنینیان لێ دەكەن.
سەرچاوە/العربیە