سەردێر

“بە بڕیارەكانی ترەمپدا دەچینەوە”

خەڵك-

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەنتۆنیۆ بلینكن لە یەكەم كۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا لە دوای هاتنەسەر كاری، شەوی رابردوو رایگەیاند واشنتن بە كۆمەڵێك بڕیاری ئیدارەی پێشووی ئەمریكادا دەچێتەوە لەوانە رێككەوتنەكانی چەك.

بلینكن لە بارەی گرێبەستەكانی چەكەوە دەڵێت: ئاساییە پێداچوونەوە بە گرێبەستەكانی چەكدا بكرێت لەگەڵ دەستپێكی ئیدارەی نوێ.

ناوبراو رەخنەی لە حوسییەكان كرد كە دەستی دووژمنكارییان بۆ سەر سعودیەی هاوپەیمان درێژكردووە، حوسییەكان هەستاون بەهەندێك دەستدرێژی لەوانە دەستبەسەرداگرتنی سەنعا.

لە بارەی دۆسێی ئێرانەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند پێویستە ئێران پابەند بێت بە رێككەوتنی ناوەكییەوە، هەر كاتێك ئامادەبوو لیژنەیەك پێكدەهێنرێت بۆ ئەو كارە.

دەربارەی رەوشی روسیا بلینكن دەڵێت: رەوشی مافی مرۆڤ لە روسیا جێگەی نیگەرانییە.

تایبەت بە چین ئاماژەی بەوەكرد پەیوەندییەكانی بەیجین و واشنتن لە گرنگترین پەیوەندییەكانی ئایندەن لە جیهاندا، كۆمەڵێك بابەت پێویستیان بە گفتووگۆیە لەگەڵ چین لەوانە كەشوهەوا لە پێناو ئایندەی زەوی.
سەرچاوە/الحرە