سەردێر

“كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر بكرێن”

ڕوسیا بە پێویستی دەزانێت قەیرانەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر بكرێن


سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە میانی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی گشتی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفڕانسەوە بەڕێوەچوو، تیشكی خستە سەر ئاڵۆزیی و قەیرانەكانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕایگەیاند: بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و پاراستنی سەقامگیری و ئارامی سەرتاسەری جیهان پێویستە گوشارێكی زۆری نێودەوڵەتی بكرێت لە پێناو چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لاڤرۆڤ ئەوەشی خستەڕوو: ڕێككەتنی نێوان ئیسرائیل و بەشێك لە وڵاتانی عەرەبی ڕێگە خۆشدەكات بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەك بۆ ناكۆكییەكانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل.

خەڵك – بەشی هەواڵ