سەردێر

رۆیتەرز: دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لە پایتەختی سعودیە بیسترا

خەڵك-

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە ئەژماری خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر)، وێنەی بەرگرییە ئاسمانییەكانی بڵاوكردەوە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ بيستنى دەنگی

.تەقینەوەیەكی بەهێز لە ڕیازی پایتەختی سعودیە

ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری چەند شایەتحاڵێكەوە ئاماژەی بە ڕوودانی تەقینەوەیەكی بەهێز كرد لە ڕیازی پایتەختی سعودیە كە هێشتا سروشتەكەی نەزانراوە.

.شایەتحاڵەكان بە ئاژانسەكەیان ڕاگەیاندووە، سەرچاوەی تەقینەوەكە نەزانراوە

هەر لەو چوارچێوەیەدا، لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و میدیا خۆجێییەكانی سعودیە، وێنەی ڕێگریی بەرگری ئاسمانی سعودی لەسەر ئاسمانی ڕیاز بڵاوكرایەوە.