سەردێر

ئیسرائیل دەستی بە كوتانی خوێندكارانی 12ی ئامادەیی كرد

وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل دەستی كردووە، بە كوتانی خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی تاوەكو بتوانن بەشداری لە تاقیكردنەوەكاندا بكەن.

وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، كە لە ئێستادا دەستیكردووە بە كوتانی خوێندكارانی قۆناغی ئامادەیی بە ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا بتوانن خوێندكاران بەشداری لە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی بكەن.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە تا ئێستا زیاتر لە 2.5 ملیۆن كەس لە ئیسرائیل دەرزی یەكەمی ڤاكسینی دژی كۆرۆنایان لێدراوە و نزیكەی یەك ملیۆن كەسیش دەرزی دووهەمیان وەرگرتووە.

كوتانی خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە ڤیدیۆ : لينك