سەردێر

ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە 100 ملیۆن نزیكدەبێتەوە

ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا لە 100 ملیۆن كەس نزیكدەبێتەوە ،حاڵەتەكانی گیانلەدەستدانیش دوو ملیۆن تێدەپەڕێنن.

بەپێی ماڵپەڕی وۆرڵد میتەر ” (worldmeter)، ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 99 ملیۆن و 520 هەزار و 105 كەس.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بەهۆی پەتاكەوە، گەیشتە دوو ملیۆن و 134 هەزار كەس.

(worldmeter)، ئاماژەی بە 71 ملیۆن و 534 هەزار و 866 حاڵەتی چاكبوونەوەش كردووە لە جیهاندا.

ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرەتاوە لە مانگی كانوونی یەكەمی 2019 لە وڵاتی چینەوە سەریهەڵدا و دواتر بە هەموو جیهاندا بڵاوبۆوە، لە مانگی ئاداری ڕابردووش ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، كۆرۆنای وەك پەتایەكی جیهانی پۆلێن كرد.

خەڵك- بەشی هەواڵ