حكومەتی ئەفغانستان 600 ئەندام و چەكداری بزووتنەوەی تاڵیبانی دەستگیركردەوە دوای ئەوەی بە پێی رێككەوتنی ئەمریكا و بزووتنەوەكە لە زینداندا چووبوونە دەرەوە.
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەفغانستان رایگەیاند، ئەو چەكدارانە گەڕابوونەوە بۆ شەڕكردن و هێرشكردن لە دژی هێزە حكومییەكان و هاووڵاتیانی سڤیل رۆژانە.
بەپێی رێككەوتنی ئەمریكا و رێكخراوە چەكدارییەكەی ئەفغانستان لە شوباتی 2020 حكومەتی كابوڵ رازیبوو بە گۆڕینەوەی 5 هەزار زیندانی توندڕۆ لەگەڵ هەزار ئەندامی هێزە ئەمنییەكان.
جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكاش لای خۆیەوە لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا لە كۆتاییەكانی ساڵی رابردوودا ئاشكرایكربوو كە چاو دەخشێنێتەوە بە رێككەوتنی واشنتن و بزووتنەوە چەكدارییەكەی ئەفغانستان.
خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوە/ VOA