سەردێر

دادگایی ترەمپ دەستپێدەكات

 

سەرۆكی زۆرینەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا چاك شومەر ئاشكرایكرد دادگاییكردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە چوارچێوەی دووهەم لێپرسینەوەی دەبێت لە ئەنجومەنی پیران و دادپەروەرانە دەبێت، بەڵام بەخێرایی دەبێت و ئەمڕۆ دوو شەممە لیستی تۆمەتەكانی ئەمڕۆ ئامادە دەبێت.

شۆمەر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە نیویۆرك راشیگەیاند، دادگاییەكەی ترەمپ دادپەروەرانە دەبێت، بەڵام خێراتر دەبێت.

سەرۆكی ئەمریكا بۆ دووەمجار لێپرسینەوەی لێكرا لە كۆنگرێس و لە ئەنجومەنی پیرانیش ئەگەری هەیە ژمارەیەك لە ئەندامانی دیموكرات پەنابەرنە بە بێبەشكردنی لە وەرگرتنی هەر پۆستێك لە ئایندەدا.

ئەو ئەندامانەی پیران دەیانهەوێت رێگری لە ترەمپ بكەن خۆی بپاڵێوێت بۆ هەڵبژاردنەكانی 2024 لە رێگای كاراكردنی هەمواری چواردەی دەستوور.

 

خەڵك- بەشی هەواڵ