سەردێر

لە روسیا خۆپیشاندانە

لە روسیا هێزەكانی پۆلیس زیاتر لە 2600 خۆپیشاندەریان دەستگیر كرد كە زیاتر لە هەزار كەسیان لە مۆسكۆی پایتەخت بوون لە رۆژی شەممە.

دوێنێ هێزەكانی پۆلیس زیاتر لە 2600 كەسیان لە سەرانسەری روسیا دەستگیركرد لەلایەنگرانی ئەلێكس ناڤالنی سەركردەی ئۆپۆزسیۆنی روسیا كە لە 9 شاری روسیا خۆپیشاندانیان سازكردبوو.

لە شاری مۆسكۆی پایتەخت زیاتر لە 15 هەزار لایەنگرانی ناڤالنی گردبوونەوە لە گۆڕەپانی پۆشكین لە نێوەڕاستی شار، لەوێ خۆپیشاندانیان سازكرد ناڕەزایەتییان نیشاندا لە بەرامبەر دەستگیركردنی ناڤالنی.

خۆپیشاندەران لەگەل هێزەكانی پۆلیس پێكیاندادا، شەڕ و ئاڵۆزی توند لەنێوانیاندا رووی دا.

لە شاری مۆسكۆی پایتەخت 1045 خۆپیشاندەر دەستگیركراون و لە شاری ست پترسبۆرگیش زیاتر لە 375 خۆپیشاندەر دەستگیركراون.

ئەلێكس ناڤالنی سەركردەی ئۆپۆزسیۆنی روسیا دوای گەڕانەوەی لە ئەڵمانیا لە رۆژی 17ی ئەم مانگە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی روسیا لە فڕۆكەخانە دەستگیركرا، ناوبراو داوای لە لایەنگرانی خۆی كرد كە خۆپیشاندان ساز بكەن.

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوە/anews