سەردێر

جیل بایدن سەردانی سەربازانی گاردی نیشتیمانی كرد

خانمی یەكەمی ئەمریكا وەك دەست خۆشیەك بۆ ئەو كارەی ئەنجامی دەدەن سەردانی سەربازانی گاردی نیشتیمانی كرد و چكلێت و شیرینی بەسەردا دابەشكردن.

خەڵك- بەشی هەواڵ

خانمی یەكەمی ئەمریكا وەك دەست خۆشیەك بۆ ئەو كارەی ئەنجامی دەدەن سەردانی سەربازانی گاردی نیشتیمانی كرد و چكلێت و شیرینی بەسەردا دابەشكردن.

د. جیل بایدن، خانمی یەكەمی ئەمریكا لە بەردەم سەربازانی گاردی نیشتیمانی رایگەیاند، من تەنها ویستم ئەمڕۆ بێم بۆ ئەوەی سوپاس بۆ هەمووتان بكەم، كە من و خێزانەكەمتان بە سەلامەتی هێشتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە ، لەماوەی مەراسیمی دەست بەكاربوون و سوێندخواردنی جۆوبایدن، وەك 46 هەمین سەرۆكی ئەمریكا بۆ پاراستنی ئەمنی كۆشكی سپی و خێزانی بایدن نزیكەی 21 هەزار سەربازانی گاردی نیشتیمانی لە ئەركدا بوون .



هەلبژاردە

گرنگترینەکان