سەردێر

بەحرێن هۆشداری دایە قەتەر

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی بەحرێن عەبدول لەتیف بن راشد زیانی داوای لە قەتەر كرد چارەسەری كێشەكانی نێوانیان بكەن بەپێی رێككەوتنی عولای سعودیە لەنێوان وڵاتانی كەنداو.

وەزیری دەرەوەی بەحرێن لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد كە نوسراوێكیان بۆ قەتەر ناردووە بۆ ناردنی شاندێك بۆ بەحرێن بۆ دەستكردن بە گفتوگۆكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان، بەڵام تا ئێستا لایەنی بەرامبەر وەڵامی نەبووە.

بەحرێن هاوكات لەگەڵ سعودیە و ئیمارات و میسر پەیوەندییەكانی لەگەڵ قەتەر لە 2017 بڕی، دۆحە تۆمەتبار كرا بە بوونی پەیوەندی لەگەڵ ئێران و پشتیوانی گروپە ئیسلامییە توندڕۆكان.

ئەم وڵاتانە سنوری ئاوی و ئاسمانی و وشكانییان بەڕووی قەتەردا داخست، بەڵام بەپێی رێككەوتنی عولای سعودیە كێشەكان چارەسەركران و سەرجەم ئەو وڵاتانە سنورەكانیان بە رووی دۆحەدا كردەوە.

 

 

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان