سەردێر

كۆرۆنا ركابەری جەنگی جیهانییە

كورۆنا پێش جەنگی دووەمی جیهان كەوت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی ئامارە فەڕمییەكانی ئەمریكا دوێنێ چوار شەممە ژمارەی مردووان بە كۆرۆنا گەیشتە 405.400 كەس لەسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆناوە لە ویلایەتەكانی ئەمریكا.

ئەم ژمارە قوربانییەی كۆرۆنا لە حاڵێكدایە، لە جەنگی جیهانی دووهەمدا ژمارەی ئەو كەسە ئەمریكاییانەی بەهۆكاری ئەو جەنگە مردن 405.399 كەس بوو لە كاتی جەنگدا.

لای خۆیەوە جۆ بایدن سەرۆكی نوێی ئەمریكا هۆشداری دا لە خراپترین ڤایرۆس لە ئەمریكا كە ژمارەی مردووان روو لە بەرزبوونەوەیە كە ژمارەی قوربانیانی جەنگی جیهانی دووهەمی تێپەڕاندووە.

ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا بەپێی ئامارە فەڕمییەكان 96 ملیۆن كەسە، لە حاڵێكدا نەوەی نوێی كۆرۆنا ڤایرۆس لە 60 وڵاتدا بڵاوبووەتەوە بەپێی ئاماری رێكخراوی تەندروستی جیهانی.

ئەمریكا تا ئێستا لە خراپترین وڵاتانە كە كۆرۆنایان تێیدا بڵاوبووەتەوە، لە كاتێكدا دوو ملیۆن كەس لە جیهاندا بە كۆرۆنا مردوون.
سەرچاوە/anews