سەردێر

خانمی یەكەمی نوێی ئەمریكا

خەڵك- بەشی هەواڵ

خانمی یەكەمی نوێی ئەمریكا جیل بایدن شەوی رابردوو لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا و منداڵەكانیان بە كەژاوەیەكی ئۆتۆمبێل چوونە نێو كۆشكی سپییەوە.

جیل بایدن پارێزگاری لە كارەكەی خۆی دەكات وەك مامۆستا لە زانكۆی زمانی ئینگلیزی لە دوای گواستنەوە بۆ كۆشكی سپی.

بە پێی ماڵپەڕی یو ئێس ئەی تودەی جیل تەمەنی سەرووی 69 ساڵە و چوار بڕوانامەی زانكۆیی هەیە لەوانە بڕوانامەی دكتۆرا لە پەروەردە لە زانكۆی دیلاوێر، كاریكردووە لە كۆلێژی كۆمەڵگەی فێرجینیای باكوری لە ماوەی هەشت ساڵدا و كاریكردووە لە نزیك خانمی یەكەمی پێشووتری ئەمریكا میشیل ئۆبۆما.

بە وتەی كاسرین جیلیسۆن پسپۆڕ لە بواری ژیانی خانمە یەكەمەكانی ئەمریكا لە زانكۆی ئۆهایۆ، جیل دەبێتە حاڵەتێكی دەگمەن لەنێو كۆشكی سپیدا پەیوەست بە كارەوە.

لای خۆیەوە ئەنیتا ماكبرایدا بەڕێوەبەری نوسینگەی خانمی یەكەمی ئەمریكا لورا بۆش و یاریدەدەری سەرۆكی پێشووتر جۆرج دەبلیۆ بۆش وتویەتی جیل گۆڕانكارییەكی گەورە دروست دەكات.

جیل خوێندن و فێربوونی زۆر بەلاوە گرنگە لە چاوپێكەوتنێكدا گوتویەتی كە بەردەوام دەبێت لە بواری خوێندندا.

جیل ساڵی 1951 لە نیوجێرسی لە دایكبووە.