بەشی – هەواڵ
ڕاوێژكارێكی پێشووی سەرۆكۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت ، ئەگەر كورد یەكگرتوو نەبێت و خاوەن یەك پرۆژەی هاوبەشی نیشتمانی نەبێت، بە دڵنییایەوە بایدن و ئیدارەكەی بە خۆڕایی پشتیوانی دۆزەكەمان نابن.
سالار مەحمود ڕاوێژكارێكی پێشووی سەرۆكۆماری عیراقلە هەژماری خۆی باسی لەوە كردووە، كە بەم بێ بەرنامەیی و پەرتەوازەییەی ماڵی كورد و نەبوونی پرۆژەی چاكسازیی راستەقینە و بەردەوامی گەندەڵی و ناشەفافیەت و دۆستەكان لەدەست دران، جۆوبایدنی ئێستا هەمان بایدنی سەردەمی مام جەلال نیە، ئەم بۆچوونە بۆ بریت ماكگۆركیش تەواوە.
دەشڵێت،”دەرفەتێكی نوێیە بۆ گرێدانەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیدارەی جۆوبایدن لەسەر بنەمای هەبوونی پرۆژە و یەك گوتاری لە ئاستی عیراق و جیهان، چاكسازی و بەخۆداچوونەوەش لەناوخۆی كوردستان”.
ڕاشیگەیاندووە ، سەردەمی دۆناڵد ترامپ بڕوا و نەیەتەوە بە بەخوێن ساردی ئەوان و هەڵەی خۆمان كوردستان گەڕێنرایەوە بۆ ساڵی۲٠٠۳.