سەردێر

بایدن وەك سەرۆكی ئەمریكا سوێندی خوارد

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا سوێندی یاسايی خوارد و بووە 46هەمین سەرۆكی ئەمریكا.

ئێوارەی ئەمڕۆ، جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا دەستی خستە سەر كتێبێكی (ئینجیل)، كە هاوسەرەكەی “جیل بایدن” بەدەستییەوە گرتبووی سوێندی یاسایی خوارد.

ئەو “ئینجیل”ەی بایدن سوێندی دەستووری پێ‌ خوارد مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1893 و ئەستوورییەكەی 12 سانتیمەترە و پێشتریش لەكاتی بوونی بە جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە ساڵی 2013 هەر بەو ئینجیل-ە سوێندی خواردووە.

دەستووری ئەمریكا هیچ مەرجێكی دانەناوە بۆ سوێندخواردن بە كتێبێكی دیاریكراو، جا (قورئان یان تەورات یان ئینجیل) بێت.