سەردێر

بەڤیدیۆ: تەقینەوەیەكی بەهێز شاری مەدریدی هەژاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
تەقینەوەیەكی بەهێز شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیای هەژاند، دەسەڵاتدارانیش هیچ زانیارییەكیان لەبارەی تەقینەوەكەوە نەخستۆتەڕوو.
بەپێی كەناڵی تەلەفیزیۆنی (لا سیكستا) بڵاویكردەوە، دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە لە ناوەڕاستی شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بیسترا، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاریی زیاتر ڕابگەیەنێت.

هەر لەو بارەیەوە دوو شایەتحاڵ بە ئاژانسی (رۆیتەرز)یان ڕاگەیاندووە، گوێیان لە دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز بووە و دووكەڵ ئاسمانی ناوچەكەی لەدوای تەقینەوەكە داپۆشیوە.

دەزگا ئەمنییەكان و دەسەڵاتدارانی ئیسپانیاش تا ئێستا (كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵ) هیچیان لەبارەی ڕووداوەكەوە بڵاونەكردۆتەوە.
چالاكوانان لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە، دیمەنی ڤیدیۆییان بڵاوكردۆتەوە و دەڵًێن، ئەوە شوێنی تەقینەوەكەیە.