سەردێر

ترەمپ لە دوا وتاریدا: بە هەرشێوەیەك بێت دەگەڕێمەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، لە بنكەی ئاسمانی ئەندرۆز، بەر لە جێهێشتنی واشنتنی پایتەخت و دەستبەكاربوونی جۆ بایدن لە پۆستی سەرۆكایەتی، دوایین وتاری خۆی پێشكەش كرد.

ترەمپ لە وتارەكەیدا، بەڵێنیدا”بە هەر شێوەیەكی بێت بگەڕێتەوە”، ئەمەش بەر لە دەستكردن بە ڕێوڕەسمی دەستنیشانكردنی جۆ بایدن وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا.

ترەمپ بەر لەوەی بەرەو ماڵەكەی خۆی لە فلۆریدا بەڕێبكەوێت، ڕایگەیاند”ئیدارەكەی ئەو ئاسایی نەبوو، توانی لەماوەی چوار ساڵی حوكمڕانیدا زۆرێك لە ئامانجەكانی بهێنێتەدی”.

بە وتەی ترەمپ”75 ملیۆن ئەمریكایی لە دوایین هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا دەنگییان پێداوە، ئەمەش مێژووییە و مایەی شكۆمەندییە”.

لە كۆتایی قسەكانیدا هیوای چانسێكی باش و سەركەوتنی گەورەی بۆ ئیدارەكەی بایدن خواست و بە لایەنگرانیشی ڕاگەیاند”بەردەوام لەپێناو ئێوەدا تێدەكۆشم و بەهەر شێوەیەكیش بێت دەگەڕێمەوە”.