سەردێر

ئەمریكا و ئێران لە رێككەوتن نزیكن

خەڵك- بەشی هەواڵ

حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران لە دواین رۆژی دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكادا دووپاتیكردەوە كە رێككەوتنی ناوەكی تا ئێستا لە ژیاندا ماوە و هەر كاتێك ئەمریكا هاتەوە سەر رێككەوتنەكە، تاران پێوەی پابەند دەبێت.

حەسەن رۆحانی ئەمڕۆ چوار شەممە لە كۆبونەوەی حكومەتی تاران رایگەیاند تۆپەكە لە گۆڕەپانی ئەمریكا و بەڕێوەبەرایەتییەكەی بایدن دایە دوای رۆشتنی ترەمپ لە ئێستادا.

رونیشیكردەوە هەر كاتێك ئیدارەی نوێی ئەمریكا بڕیاری دا لە بارەی بڕیاری 2231 ئێمەش هەمان كار دەكەین، تۆپەكە لە گۆڕەپانی واشنتنە ئێستا.

وتیشی: ترەمپ مرد، بەڵام رێككەوتنی ناوەكی زیندووە، هەموو هەوڵەكانی بۆ وێرانكردنی رێككەوتنەكە شكستیان خوارد، ئەمڕِۆ رۆژی كۆتاییهاتنی ترەمپە.

لێدوانەكەی رۆحانی دوای لێدوانەكەی شەوی رابردووی ئەنتۆنیۆ بلینكین كاندیدی وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمریكا دێت كە رایگەیاند لە حاڵی پابەندبوونی ئێران بە رێككەوتنی ناوەكییەوە، ئەمریكا دەگەڕێتەوە سەری.