سەردێر

ترەمپ فەرمانی لێبووردنی دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پێش چەند سەعاتێك لە تەواوبوونی ماوەی ویلایەتەكەی، فەرمانی لێخۆشبوونی دەركرد.

كۆشكی سپی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكدا ئەمڕۆ چوار شەممە ئاشكرایكرد دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا فەرمانی لێبووردنی دەركردووە بۆ 73 كەس چەند سەعاتێك پێش تەواوبوونی ماوەی ویلایەتەكەی و چۆڵكردنی كۆشكی سپی.

لە راگەیەنراوەكەی كۆشكی سپیدا ئاماژە بەوە دراوە كە ترەمپ فەرمانی لێبووردنی دەركردووە بۆ 73 كەس.

راشیگەیاندووە لە هەمان فەرماندا دۆناڵد ترەمپ فەرمانی سوككردنی سزای 70 كەسی دیكەی دەركردووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ ماوەی ویلایەتەكەی دۆناڵد ترەمپ دوای چوار مانەوەی لە كۆشكی سپی تەواو دەبێت.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بە فەڕمی جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا دەستبەكارببێت.

رێوشوێنی توندوتۆڵ لە واشنتنی پایتەخت گیراوەتەبەر و هەزاران ئەندامی هێزەكانی پاسەوانی نیشتمانی بڵاوەیان پێكراوە.

پێشتر نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئێف ئای هۆشداری دابوو لە بوونی پلانی تێكدەرانە و هێرشكردنەسەر دامەزراوەكان حكومییەكان لە رۆژی دەستبەكاربوونی بایدندا بەتایبەت لایەنگرانی چەكداری ترەمپ.