خەڵك – بەشی هەواڵ
سكرتێری گشتیی كۆمكاری وڵاتانی عەرەب ڕایدەگەیەنێت، چاوەڕێی ئەوەین ئیدارەی نوێی ئەمریكا ڕێكار و سیاسەتە بێسوودەكان ڕاستبكاتەوە.
ئەحمەد ئەبولغێت سكرتێری گشتیی كۆمكاری وڵاتانی عەرەب لە كۆبوونەوەیەكدا بەسەرپەرشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی قەیران و ململانێكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند: چاوەڕێی ئەوەین ئیدارەی نوێی ئەمریكا ڕێكار و سیاسەتە بێسوودەكان ڕاستبكاتەوە، سیاسەتی ئیدارەی نوێی ئەمریكا ببێتە هۆی هیوا بۆ خەڵكی فەڵەستین.
ئەبولغێت لەبارەی سوریا ڕەخنەی توند لە هەندێك وڵات گرت و ڕایگەیاند: بەشێك لە وڵاتەكان هێشتا وایدەبینن سوریا خاك و گۆڕەپانی یەكلاییكردنەوە ململانێكانیانە، بەڵام سەركەوتوو نابن و جگە لە دەردەسەریش هیچیان بۆ خەڵكی سوریا پێنەبووە.