سەردێر

تۆمەتەكانی ترەمپ بۆ ئەنجومەنی پیران بەرزدەكرێنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
چاوەڕوان دەكرێت، نانسی بیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، لیستی تۆمەتەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی وڵاتەكەی لەم هەفتەیەدا بۆ ئەنجومەنی پیران بەرزبكاتەوە.
تۆڕی (ئەی بی سی)ی ئەمریكایی لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكان بڵاویكردەوە”بیلۆسی لەم هەفتەیەدا لیستی تۆمەتەكانی ترەمپ بۆبەردەم ئەنجومەنی پیران بەرزدەكاتەوە، كاتی بەرزكردنەوەی ئەو تۆمەتانەش لەلایەن كۆنگرێسەوە بۆ بەردەم ئەنجومەنی پیران گرنگە، بەو پێیەی ئاماژەی بە دەستپێكردنی دادگایی كردنەكانی دەكات لە كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆی ڕۆی دواتر”.

ئەو هەنگاوە بۆ دوای دەستباركردبوونی جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراو لە پۆستەكەیدا دانراوە كە لانی كەم ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ بوار دەكەن ئیدارەكەی تا پێگەی خۆی قایم بكات، تا ئەنجومەنی پیران پرۆسەی هەڵسەنگاندن بۆ دادگایی كردنەكەی ترەمپ لەگەڵ دەستكردن بە گفتووگۆ لەسەر كارنامەكەی بایدن، دەستپێبكات.

درو هامیل، وتەبێژی بیلۆسی بۆ تۆڕی (ئەی بی سی) ڕەتیكردبۆوە قسە لەسەر خشتەی كاتی بابەتەكە بكات و تەنیا وتبوی”چاودێری ڕەوشەكە بكەن”.