سەردێر

كۆرۆنا نوێیەكە گەیشتە كوێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی كوێت، تۆماركردنی دوو حاڵەتی تووشبوون بە جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئاژانسی دەنگوباسی كوێت(كۆنا) لە زاری عەبدوڵڵا ئەلسند، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وڵاتەكەوە بڵاویكردەوە”دوو هاووڵاتی كە لە بەریتانیا گەڕاونەتەوە تووشی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون”.

بە وتەی ئەلسند”ئەنجامی پشكینەكانی PCR بۆ ئەو دوو هاووڵاتییە لە بەریتانیا نێگەتیڤ بوو، بەڵام بەپێی ئەو پشكنینەی لەلایەن تیمەكانی وەزارەتی تەندروستی لە فڕۆكەخانەی كوێت بۆ دوو هاووڵاتیەكە ئەنجامدراوە، دەركەوتووە كە تووشبوون بە جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی كوێت دەڵێت”ڕێكاریی كەرەنتینەكردن بەپێی پرۆتۆكۆڵە كارپێكراوەكان  گیراوەتەبەر و پشكین و هێڵكاریی كرۆمۆسۆمی دەریانخست كە دوو هاووڵاتییەكە تووشبووی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنان”.

عەبدوڵڵا ئەلسند بەپێویستی دەزانێت هاووڵاتیانی كوێتی پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی ببن لەم قۆناغەدا و دەمامك و دەستكێش بە بەردەوامی ببپۆشن و پارێزگاریی لە دووری نێوان خۆیان و كەسانی تر بكەن، تا بەدووربن لە پەتاكە.