سەردێر

ڕووسیا: ڤاکسینی دووەممان “٪100 ” کاریگەرە

خەڵک

 

ئاژانسی هەواڵی تاسی ڕووسی لە زاری بەرپرسانی تەندروستی وڵاتەکەی بڵاویکردەوە؛ دووەم ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنای بەرهەمهێنراوی وڵاتەکەیان کاریگەرییەکەی زیاترە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەداوە؛ “تاقیکردنەوە پزیشکییەکان دەریانخستووە کە کوتانی دووەمی ڤاکسینەکەیان لە سەدا سەد کاریگەرە”.

کاریگەری ئەم پیکوتەیە لە کاتێکدایە پێشتر فیۆدۆر ستێرگیگۆڤسکی وتەبێژی فەرمی دیبلۆماتکارانی روسیا لە نیویۆرک رایگەیاندبوو، ڕووسیا ڤاکسینی کۆرۆنای سپۆتنیک-V پێشکەشی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە.

ڤاکسینی روسی سپۆتنیک-V دژی کۆرۆنا لەلایەن ناوەندی گامالیا لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو بەرهەمهێنرا و بووە یەکەم ڤاکسینی تۆمارکراو لە جیهاندا دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەم بەرهەمەی دووەمیشی هەولێکی دڵخۆشکەرە بۆ کۆی مرۆڤایەتی.

.