سەردێر

چین سزا بەسەر بەشێك لە لێپرسراوانی ئەمریكادا دەسەپێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی سزا بەسەر بەشێك لە لێپرسراوانی ئەمریكا دەسەپێنێت.

هوا تچونینگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەپاندنی سزاكان بەهۆی ئەو هەڵسوكەوتە خراپەوەیە كە بەشێك لە لێپرسراوانی ئەمریكا سەبارەت بە هەردوو دۆسیی تایوان و هۆنگ كۆنگ ئەنجامیانداوە.

هوا چونینگ وتیشی، پێویستە ئەمریكا دەست هەڵبگرێت لە دەستتێوەردان لە كاروباری ناوخۆیی هۆنگ كۆنگ.