سەردێر

حەلبووسی پشتیوانی بۆ داواكەى سەدر راگەیاند

خەڵك-

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق پاڵپشتی خۆی بۆ داواكارییەكەی رەوتی سەدر بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە راگەیاند.

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە پشتیوانی داواكارییەكەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر دەكات بۆ سازدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان.

حەلبووسی لەگەڵ خەمیس خەنجەر هاوپەیمانێتییەكی سونییان هەیە و لەگەڵ پارتی و سەدرییەكان هاوپەیمانی رزگاری نیشتمانییان پێكهێنا بە پێی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئۆكتۆبەری رابردوو، بەڵام شكستیان هێنا.
خۆپێشاندانی لایەنگرانی سەدر