سەردێر

وەزارەتی ناوخۆ: قەیرانی سوتەمەنی كۆتایی دێت

خەڵك-
چوارشەممە وەزارەتی ناوخۆی عیراق، پووچەڵكردنەوەی تۆڕەكانی بەقاچاخبردنی نەوت ڕادەگەیەنیبَت، ئاماژە بە كۆتایی هاتنی قەیرانی سوتەمەنیش دەكات لەچەند ڕۆژی داهاتوودا لە بەغدا و بەشێك لە پارێزگاكان.

ئەمڕۆ چوار شەممە، لیوا خالید ئەلموحەننا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بە ئاژانسی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاند:”دوایین قۆناغ لە بەغدا و هەندێك پارێزگا قەیرانی سووتەمەنی هەبووە چونكە هەندێك كەس وەرگیراوی نەوتیان بە قاچاخ بردووە بۆ هەرێمی كوردستان، وە وەزارەتی نەوتی عێراقیش بە قاچاخ گەیاندووە ناوخۆ ڕۆڵێكی سەرەكی و بەرچاوی هەبوو لە پووچەڵكردنەوەی زۆرێك لە تۆڕەكانی قاچاخچێتی بە هەماهەنگی لەگەڵ خاڵەكانی پشكنین لە ناوچەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان و ئاماژەی بەوەدا : كە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ڕێنمایی دەركرد بۆ بەشداریكردنی سەركردەكانی ئۆپەراسیۆنەكان لە ئەركی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخكردنی وەرگیراوەكانی نەوت و هەماهەنگی لە نێوان پێكهاتەكان و یەكەكاندا بەردەوامە”.

بە وتەی خالید ئەلموحننا:”هەڵمەتێكی گەورە هەیە بۆ رێگریكردن لە دزەكردنی سووتەمەنی یان بەرهەمە نەوتییەكان بۆ ناو هەرێمی كوردستان و ئاماژەی بەوەشكرد : لە رۆژانی داهاتوودا كۆتایی بە كەمی سووتەمەنی لە بەغدا و هەندێك پارێزگا دێت”.

ئەلموحەننا دەڵێت:” نزیكەی ڕۆژانە چالاكییەكان لە پێكهاتە جیاوازەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وزە و دەزگای هەواڵگری و هێزەكانی وەڵامدانەوەی خێرا هەیە، سەبارەت بە كۆنترۆڵكردنی ئەو شوێنانەی كە بۆ قاچاخكردنی وەرگیراوەكانی نەوت دیاریكراون، هەروەها هەندێك وێستگەی سەرپێچیكار”.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق پێیوایە:”خاوەن بەنزینخانەكان هەندێك بڕە سووتەمەنی هەڵدەگرن بە مەبەستی دزەكردنی و فرۆشتنی لە بازاڕی ڕەشدا، زۆرێكیش لەو وێستگەیانە دەستیان بەسەردا گیراوە، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەك تانكەر”.