سەردێر

پاش خۆڵبارین.. شەپۆلی گەرما عێراق دەگرێتەوە

خەڵک-

پاش شەپۆلە یەک لەدوای یەکەکانی خۆڵبارین کە روویان لە عێراق کرد لە ماوەی دواییدا، پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی توندی گەرما وڵاتەکە بگرێتەوە.

پێدەچێت کەشوهەوای عێراق سەقامگیری و ئارامی بەخۆیەوە نەبینێت بەم زووانە، بەو پێیەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی (ئێرس نیوز) رایگەیاند “پێدەچیت پاش شەپۆلە مەترسیدارەکانی خۆڵبارین شەپۆلی گەرما لە دەستپێکی هەفتەی داهاتووەوە روو لە وڵاتەکە بکات”.

ئاشکراشیکرد “بڕیارە شەپۆلی گەرما بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام بێت”.