سەردێر

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی خاوەن پیسترین ژینگەن لە جیهاندا

خەڵک-

عێراق ناوی لە وڵاتە یەکەمەکانی جیهاندایە کە خاوەن پیسترین ژینگەن و لە پلەی نۆیەمدا دێت.

بە پێی بەدواداچوونی رێکخراوە ژینگە پارێزەکانی جیهانی بە درێژایی ساڵی 2021، عێراق لە پلەی نۆیەم دادەنرێت لە نێو هەموو وڵاتانی جیهاندا کە زۆرترین پیسبوون لە ژینەگەکەیدا دروستبووە.

هەروەک سێ وڵاتی دیکەی عەرەبی ناویان لە لیستەکەدا هاتووە، ئەوانیش عومان، بەحرەین و سوودانن، و پیسترین ژینگەش لە جیهاندا بەر وڵاتی بەنگلادش دەکەوێت.