سەردێر

سەربەخۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەت كۆدەبنەوە

یان دەچنە پاڵ سەدرییەكان یان چوارچێوەی هەماهەنگی

خەڵك-
ژمارەیەك لە پەرلەمانتارە سەربەخۆكان، بۆ یەكخستنی هەڵوێستییان سەبارەت بە دەستپێشخەرییە سیاسییەكان لەپێناو كۆتایی هێنان بە چەقبەستنی سیاسی لە عیراق، كۆدەبنەوە.

بەپێیی میدیاكانی عیراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە ژمارەیەك لە پەرلەمانتارە سەربەخۆكان كە ژمارەیان لە 15 پەرلەمانتار زیاتر بوو، كۆبوونەوەیەكی گرنگییان لە بارەگای پەرلەمان سازكرد، بە مەبەستی یەكخستنی هەڵوێتسیان سەبارەت بە دەستپێخەرییە سیاسییەكان، لەپێناو كۆتایی هێنان بە چەقبەستنی سیاسی لە عیراق، و بوون بە فراكسیۆنێك یان هاوپەیمانییەك بۆ پشتیوانی لە دەستپێخەرییەكەی موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی.

بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكان، كۆبوونەوەكە زیاتر لە دوو كاتژمێری خایەندووە، كۆبوونەوەیەكی تریش هەر ئەمڕۆ سازكرا، بۆ دێرژەدان بە دیالۆگ و دانوستان لەنێوانیان، بە مەبەستی یەكسختنی هەڵوێست و ئاراستە سیاسییان، لەپێناو بەدەنگەوەچوونی بانگەوازیی یەكێك لە هێزە سیاسییە گەورەكان (ڕەوتی سەدر یان چوارچێوەی هەماهەنگی).