سەردێر

کاندیدێکی دیکە هاتە نێو کێبڕکێکانی پۆستی سەرۆککۆمار

خەڵک

پارێزەرێکی کوردی دانیشتووی پارێزگای هەولێر خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندەد دەکات.

پارێزەر، ئومێد پاڵانی، ڕایگەیاند؛ رۆژی پێنج شەممە 13-1-2022 وەک پاێزەرێکی کوردی دانیشتوی شاری هەولێر سەردانی فەرمانگەی یاسایی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی کۆماری عێراقی کردووەو پیداویستییەکانی خۆ کاندید کردنیرادەستکردووە.

دەشلێت؛ داواکاری و سی ڤی و پێداویستیەکانی خۆ کاندیدکردنم بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، پێشکەشی فەرمانگەی یاسایی لە پەرلەمانی عێرق کردو پسولەی وەرگرتنی بەڵگەنامەکانیان پێدام، وەک بەڵگەی خۆ کاندید کردنم بە ژمارە 26.

پارێزەر، ئومێد پاڵانی، ئەوەشی وتووە؛ وەک تاکێک پیادەی مافی سیاسی خۆم دەکەم کە خۆ کاندیدکردنە، پێشتر لەسەردەمی رژێمی پێشوو هاووڵاتی عێراقی بە کورد و عەرەب نەیان دەتوانی تەنانەت بەئازادیش دەنگ بدەن، بەڵام دوای ساڵی ٢٠٠٣ کە عێراق ئازادکراو سیستمە سیاسە سەپێنەرەکەی بەزەبری هێز گۆڕدار سیستمێکی دیموکراسی هاتۆتەکایەوە ئەوەتا ئێستا هاووڵاتیەکی کورد دەتوانێت بە ئاسانی خۆی کاندید بکات و ممارەسە و پراکتیکی مافی سیاسی خۆی بکات کە خۆ کاندید کردنە بۆ باڵاترین پۆستی وڵات.