سەردێر

دوای دهۆك لە پارێزگایەكی تر ئۆمیكرۆن تۆماركرا

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق، تۆماركردنی پێنج حاڵەتی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت، وێڕای چەند حاڵەتێكی تر كە لە بەغدای پایتەخت تۆماركراون.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”وەزارەتی تەندروستی، تۆماركردنی چەند حاڵەتێكی تووشبوون بە ئۆمیكرۆن لەنێوان ئەوانەی لە سەفەر گەڕاونەتەوە ڕادەگەیەنێت، ئەمەش لەڕێی ئەو پشكنین و بەدواداچوونە كرۆمۆسۆمیانەی كە لەلایەن تاقیگەی تەندروستی گشتییەوە لە بەغدا ئەنجام دراون”.

وەزارەتی تەندروستی دەڵێت”پێنج حاڵەتی تووشبوون بە ئۆمیكرۆن لە پارێزگای دهۆك و چەند حاڵەتێكی تر لەنێوان دیپلۆماسییە بیانییەكان لە بەغدا تۆماركراون”.

پێشتر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو، لە هەرێمی كوردستان 5 تووشبووی ئۆمیكرۆن تۆمار كران، و تووشبووەكان خێزانێكی دهۆكن و لە دەرەوی وڵات گەڕاونەتەوە”.