سەردێر

کۆمیسیۆن؛ شایستە داراییەکانی چاودێرانی سەرسندوقەکانی دەنگدان گەیشتووە

خەڵک

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، رۆژی سێشەممە ٤-١-٢٠٢٢، وادەی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی چاودێری قەوارەکانی دیاریکرد، هاوکات ڕێکارەکانی لەبارەی کاغەزەکانی دەنگدان ئاشکرا کرد.

عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بەئاژانسی هەواڵی عێراقی، ڕایگەیاندووە”ئەو بڕە پارەی کە بۆ چاودێرانی هەڵبژاردنی قەوارە سیاسییەکان تەرخانکراوە، گەیشتووە و لە ڕۆژانی داهاتوودا خەرج دەکرێت”.

سەبارەت بەکاغەزەکانی دەنگدان عیماد جەمیل، دەڵێت:”دوای تێپەڕبوونی شەش مانگ بەسەر پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، بڕیار دەدرێت هەموو پاشماوەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن لەناوببرێت لەبەر ئەوەی بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی ئەرشیف کراون”.

‏پێشتر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند بڕیاردراوە بڕی 150 هەزار دینار لەگەڵ نووسراوێکی سوپاسگوزاری سەرۆک وەزیران بۆ کارمەندانی چاودێری سەر سندوقەکانی دەنگدان لەفەرمانبەرانی دەوڵەت و بڕی 250 هەزار دینار بۆ خوێندکارانی دەرچوو دیاری بکرێت.