سەردێر

پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن دیاریکرا

خەڵک_

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایدەگەیەنێت، پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان دوای وردبینی کردنی خەرج دەکرێت.

ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، لەلایەن کۆمسیۆنەوە وردبینی دەکرێت لە لیستی ناوی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان، کە پێکهاتوون لە فەرمانبەران و دەرچووانی زانکۆکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ فەرمانبەرانی حكومەت بڕی 150 هەزار دینار لەگەڵ سوپاس و پێزانینی حکومەت دیاری کراوە و بۆ دەرچووانیش بڕی 250 هەزار دینار وەردەگرن.

جەختیشی کردەوە، تا ئێستا بەتەواوی کاتەکەی دیاری نەکراوە و ناوەکان لە وردبینیدان، چونکە ژمارەی کارمەندان زۆرە و کاتی دەوێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە بەشێكی میدیاكان دەنگۆی ئەوە بڵاوكراوەتەوە، كە لەم مانگەدا پارەی كارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان خەرج دەكرێت.