سەردێر

ژمارەی فەرمانبەرانی عیراق ئاشكرا دەكرێت

خەڵك

وەزارەتی پلاندانانی عیراق زانیاریی نزیكەی 3 ملیۆن فەرمانبەر تۆماردەكات و ڕایدەگەیەنێت، هەر ژمارەیەك لەوبارەیەوە بڵاوكراوەتەوە ورد و دروست نییە.


عەبدولزەهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانی عیراق ڕایگەیاند، بڵاوكردنەوەی ئەو زانیاریانەی تایبەتن بە ژمارەی فەرمانبەرانی دەوڵەت ورد و دروست نین و هەموو وەزارەتەكان ناگرێتەوە، لیژنەیەك دەستبەكاربووە بۆ بەئەلكترۆنیكردنی ژمارەی سەرجەم فەرمانبەران لەسەرتاسەری عیراق، بەپێی پلەبەندی وەزیفیان.

وتەبێژەكەی وەزارەتی پلاندانانی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی تائێستا كۆتایی پێهاتووە و زانیارییەكانیان لەبەردەستایە، ژمارەی فەرمانبەران لە عیراق گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 955 هەزار فەرمانبەر، تائێستاش كاركردن بەردەوامە بۆ كۆكردنەوەی سەرجەم زانیارییەكان و تۆماركردنیان لەناو سیستمی ئەلكترۆنی.