سەردێر

بارەگاكانی سەرایا سەلام دادەخرێن

خەڵك

بە بڕیاری موقتەدا سەدر ڕێبەری رەتی سەدر، سەرجەم بارەگاكانی سەرایا سەلام كە باڵی سەربازیی ڕەوتەكەیە دادەخرێن، تەنھا لە چوار پارێزگا نەبێت.
لە نووسراوێكدا كە واژۆی موقتەدا سەدری لەسەرە ھاتووە، لە ھەنگاوی یەكەمدا بۆ داخستنی بارەگاكانی ھێزەكانی سەرایا سەلام، سەرجەم بارەگاكانیان جگەلە بارەگاكانی نەجەف و كەربەلا و سامەڕا و بەغدا دادەخرێن و كارمەندەكانیان وەك ئەندامی ڕەوتی سەدر دادەنرێنەوە و چەكھەڵگرتنیش تەنھا لە چوارچێوەی ئەو بارەگایانەدا دەبێت.

ھێزەكانی سەرایا سەلام كە گرووپێكی چەكداری سەر بە ڕەوتی سەدرن و بەشێكیشن لە حەشدی شەعبی، ساڵی ٢٠١٤ دوای سەرھەڵدانی گرووپی تیرۆریستی داعش دروستكران و ڕاستەوخۆ لە ژێر فەرمانی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەتی سەدردان.