سەردێر

كۆمسیۆن: پەسەندكردنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن لە دەسەڵاتی دادگای فیدراڵییە

خەڵك

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت: پەسەندكردنی ئەنجامی تەواوی سەرەتای هەڵبژاردن لە دەسەڵاتی دادگای فیدراڵییە.

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق شەوی 16-10-2021، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەنووسیدا لە بەغدا ڕایگەیاند: وردبینی بۆ دەنگی 3681 وێستگە تەواو كراوە و وردبینی دەنگی وێستگەكان هاوشێوەی ئەلكترۆنی بووە.

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕاشیگەیاند: پەسەندكردنی ئەنجامی تەواوی سەرەتای هەڵبژاردن لە دەسەڵاتی دادگای فیدراڵییە، ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجامەكان سەرەتایین و شایەنی تانە لێدانن.

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاماژەی بەوەشدا: ئەنجامی تەواوی سەرەتایی هەڵبژاردن لە پێگەی فەرمی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بەردەست دەبێت.