سەردێر

كازمی: پێویستە كۆمسیۆن بەدواداچوونی جددی بۆ تانەكان بكات

خەڵك

سەرۆك وەزیرانی عیراق داوا لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەكات بەدواداچوونی جددی بۆ تانەی لایەنەكان بكات، هۆشداریشیدا لە هەر هەوڵێك بۆ دەركردنی ئەنجامی هەڵبژاردن لە چوارچێوە یاساییەكەی.
مستەفا كازمی لە میانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیدا ڕایگەیاند، پابەندبوون بە بەڵێنەكەیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

وتیشی، یەكەمجارە هەڵبژاردن بە بێ خۆكاندیدكردنی سەرۆك وەزیران بەڕێوەدەچێت و بەشداری هەڵبژاردنیشی نەكردووە لە پێناو بەخشینی ڕاستگۆیی و متمانە بە پڕۆسەكە. سەرۆك وەزیران دووپاتیشیكردەوە، لەو هەڵبژاردنەدا دۆڕاو نییە و هەمووان براوەن، ئەوانەشی تانەیان لە دژی ئەنجامی هەڵبژاردن پێشكەشكردووە، پێویستە ڕێكار و چوارچێوەی یاسایی بگرنە بەر.

هەروەها كازمی داواشی لە كۆمسیۆن كرد بەدواداچوونی جددی بۆ تانەكان بكات.