سەردێر

عیراق.. فڕۆكەخانەكان بۆ ماوەی 24 كاتژمێر دادەخرێن

خەڵك

سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی 9/10/2021 سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عیراق بۆ ماوەی 24 كاتژمێر دادەخرێن.
عەبدولئەمیر شەمەری سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕایگەیاند: بەڕەچاوكردنی بارودۆخی گشتی هاووڵاتیان و فەراهەمكردنی دۆخێكی لەبار بۆ بەشداریكردنیان لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بڕیاردراوە ڕۆژی 10ی مانگی داهاتوو، هاتووچۆكردن ئاسایی بێت و قەدەغەی هاتووچۆ جێبەجێ نەكرێت.

سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەوەشی خستەڕوو، فڕۆكەخانەكانی عیراق لە ڕۆژی 9ی مانگی داهاتوو بەهۆی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنەكە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر دادەخرێن.

پێشتریش، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق ڕایگەیاندبوو، پلانی حاڵەتی فریاكەوتنیان ئامادەكردووە بۆ ئەوەی بتوانن كۆنتڕۆڵی هەر بارودۆخێك بكەن كە لە كاتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە 10ی مانگی داهاتوو ڕووبدات.